کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – دڵشاد سەید عەلی له شه‌ش مانگی ڕابردوودا له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌هۆی خراپی كوالیه‌تی به‌نزینه‌وه 34 به‌نزینخانه داخراون و سزادراون، بەڕێوەبەری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیانیش ده‌ڵێت، له ناوخۆی كوردستاندا ده‌سكاری جۆری سوته‌مه‌نیه‌كان ده‌كرێت . یادگار فه‌تاح، بەڕێوەبەری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان به ناس كوردی ڕاگەیاند، "ئەو 34 وێستگەیە نه‌وت و به‌نزینی خراپیان داوه به هاوڵاتیان ." . یادگار فەتاح وتیشی، "له ده‌روازه‌كان به‌بێ پشكنین هیچ سوته‌مه‌نیه‌ك تێپەڕنابێت و ئه‌وه‌ی شیاو بێت ڕێگەی پێ دەدرێت و ئه‌وه‌شی خراپ بێت دەیگەڕێنینەوە بۆ ئێران، به‌ڵام كه دێته ناوشار به‌تایبه‌ت له سلیمانی عه‌مباری زۆر هه‌یه و له‌وێ دەستکاری ده‌كرێت و نه‌وت و هه‌ندێ مودای تری تیكهڵدهكرێت " لەبارەى شێواز و چۆنیەتی دەستکاری و گۆڕینی جۆرێتی بەنزینەکە، هونەر شێخ لەنگەری، چالاکوانی بواری نەوت بە ناس کوردی ڕاگەیاند، "هەندێک لە بەنزینخانەکان بەنزین و نەوت تێکەڵ دەکەن، هەندێکیان 200 لیتر بەنزینی محەسەن و 100 لیتر نۆرماڵ تێکەڵ دەکەن و لە بازاڕدا بە نرخی محەسەن دەیفرۆشن." . دەشڵێت، "بەنزینی نۆرماڵ ئۆکتانی نزمە و لە وەرزی هاویندا بەکارنایەت، بەڵام بەشێک لە بەنزینخانەکان ئەو بەنزینە تێکەڵی بەنزینی محەسەن دەکەن و بە نرخی محەسەن دەیفرۆشن." به به‌رده‌وامی لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزا‌کان لە هەرێمی کوردستان دوو ڕۆژ جارێك ده‌چێته سه‌ر بەنزینخانەکان و پشكنیان بۆ ده‌كرێت و هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك شیاو نه‌بێت سزای دەدەن و بەنزینەکەشی پێ بەتاڵ دەکەن. . سه‌باره‌ت به بونی به‌نزینخانه‌ی نایاسایی له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، یادگار فەتاح بەڕێوەبەری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "له سنوری گه‌رمیان زیاتر له 50 به‌نزینخانه‌ی نایاسایی هەن، به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان پشكنیان بۆ ده‌كه‌ین و ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزینی باش بده‌ن به خه‌ڵك "