گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەوقاف لەسەر ’’دامەزراندنى’’ دوو کوڕەکەى عەبدولـلەتیف سەلەفى رونکردنەوە دەدات

2022.02.08 - 21:30
App store icon Play store icon Play store icon
ئەوقاف لەسەر ’’دامەزراندنى’’ دوو کوڕەکەى عەبدولـلەتیف سەلەفى رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم رایگەیاند، دوو کوڕەکەى عەبدولـلەتیف سەلەفى بەشێوەى گرێبەست و بەکاتى لەشوێنى دوو کەس دانراون کە  بەویستی خۆیان وازیان ھێناوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لەراگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لە ماوەی ساڵی رابردوو تا ئێستا (شەست) حاڵەتی لە جێگادانان لە وەزارەت کراوە.

 

کوڕێکی عەبدوللـەتیف ئەحمەد لەبارەى دامەزراندنی خۆی و براکەی ڕوونکردنەوە دەدات

 

دەقى رونکردنەوەکە:

 

روونکردنەوەیەک لە راگەیاندنی  وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، دەربارەی دەنگۆی دامەزراندن لە وەزارەتی ئەوقاف

 

یەکەم: لەئێستادا ھیچ دامەزراندنێکی  نوێ لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆھیچ کەسێک نیە.

 

دووەم: ئەوەی کە ھەیە ( گرێبەستە) بەکاتی لە (جێگادانان) ئەویش بەھۆی وازھێنان یان دابرانی کارمەندێکی گرێبەستەوە دەبێت بەھەمان بروانامە، ئەو دوو بەڕێزەی ناویان ھێنراوە لەجێگای دووکەس دانراون کە بەویستی خۆیان وازیان ھێناوە، بە پێی مەرج و رێنمایی گرێبەستیان بۆ کراوە.

 

سێ یەم: ئەم لەجێگادانانەی کارمەندی گرێبەست، بەپێى پێویست بەشێوەی کاتی لەھەموو وەزارەتەکان بەردەوام پەیرەو دەکرێت، بۆ بەرچاو روونی لە ماوەی ساڵی رابردوو تا ئێستا (شەست) حالەتی لە جێگادانان لە وەزارەتمان کراوە ، ئەم پرۆسەیەش بەردەوام دەبێت  بەپێی رێنماییە کارگێریەکان .

 

راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی