ناس کورد-
موقتەدا سەدر و ئیسماعیل قائانى فەرماندەى فەیلەقى قودسى سەربە سوپاى پاسدارانى ئێران لەنەجەف کۆبوونەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوسینگەى موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، سەدر لەنەجەف پێشوازى لە ئیسماعیل قائانى فەرماندەى فەیلەقى قودسى سەربە سوپاى پاسدارانى ئێران کردووە.
نوسینگەکە هیچ زانیارییەکى لەبارەى کۆبوونەوەکە بڵاونەکردووەتەوە.
قائانى ماوەى چەند هەفتەیەکە سەردانەکانى بۆ عێراق و هەرێم چڕکردووەتەوە، لەگەڵ گفتوگۆى لایەنەکان بۆ پێکهێنانى حکومەت و هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى نوێ.