گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مێردمنداڵێک لەکارگەیەکى گەرمیان کەوتە ژێر ئامێرێکەوە و گیانى لەدەستدا

2022.02.08 - 19:10
App store icon Play store icon Play store icon
مێردمنداڵێک لەکارگەیەکى گەرمیان کەوتە ژێر ئامێرێکەوە و گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

 

مێردمنداڵێکى تەمەن 16 ساڵان کە لە  لە کارگەی بلۆکی گەرمیان کاریدەکرد کەوتە ژێر ئامێرێکەوە و گیانى لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێ شەمە) لە کارگەی بلۆکی بەردەسور لەناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار، مێرد منداڵێک کەپیشەی کاسب بووە لەو کارگەیە ئامێری کابیسە دەیشێلێت و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، شۆفێری ئامێری کابیسەکە بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 24 هاتوچۆ بەندکراوە.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایک بووی ساڵی 2006ە و دانیشتووی گەڕەکی گۆرانی قەزای کەلارە، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

May be an image of outdoors