گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى و وردەکاریی

چیرۆکى مونا؛ بە 12 ساڵى درا بەشوو لە 17 ساڵیدا مێردەکەى سەرى بڕى

2022.02.08 - 18:32
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکى مونا؛ بە 12 ساڵى درا بەشوو لە 17 ساڵیدا مێردەکەى سەرى بڕى

ناس کورد-

 

تاوانى بێوێنەى سەربڕینى ژنێک کەهێشتا تەمەنى هەرزەکارى تێنەپەڕاندووە لەلایەن مێردەکەیەوە و سوڕاندنەوەى سەرى بەشەقامەکانى ئەهوازدا لە باشورى خۆرئاواى ئێران، ماوەى دوو رۆژە شۆک و توڕەیی لەلاى دانیشتوانى ئەو شارە دروستکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مونا حەیدەرى (١٧ ساڵ) رۆژى یەکشەممە لەلایەن مێردەکەى و براى مێردەکەیەوە لەئەهوازى ناوەندى پارێزگاى خوزستان کوژرا، ئەوەش بەپێی ئاژانسى "ئیسنا" ى ئێرانى.

 

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەى بڵاوبووەتەوە مێردەکەى دواى تاوانەکە دەردەکەوێت کە بەدەستێکى چەقۆیەکى گەورەى خوێناوى، بەدەستەکەى دیکەشى سەرى موناى بەدەستەوەیە و لەشەقامێکى گشتى دەسورێتەوە.

 

پۆلیس رۆژێک دواى رووداوەکە مێردەکەى موناى لەئۆپراسیۆنێکدا بۆ سەر شوێنى خۆحەشاردانى دەستگیرکرد، هێشتاش هۆکارى رووداوەکە ئاشکرانەکراوە بەڵام لە چوارچێوەى "تاوانى شەرەف" ناوى دەهێنرێت، ئەوەش بەپێی ئاژانسى فرانس پرێس.

  مونا کە خاوەنى منداڵێکى سێ ساڵانە، تەمەنى تەنها ١٢ ساڵان بوو کاتێک هاوسەرگیری کرد.

تصویر

مونا ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆى ناکۆکى لەگەڵ سەجادى هاوسەرەکەى چووەتە تورکیا، دواتر بەهاوکارى بنەماڵەکەى گەڕێنرایەوە، ئێران، ئەوەش بەپێى پێگەى ئیران ئینتەرناشناڵ.

 

دایکى سەجاد دەڵێت، هاوڕێکانى سەجاد هانى کوڕەکەیانداوە لەدژى مونا، ئەویش سەرى بڕیوە.

Image

مونا پێش کوژرانى دووگیان بووە و بەوتەى دایکى سەجاد چەند رۆژێک پێش ئەوەى بچێتە تورکیا منداڵە چوار مانگییەکەى لەبار چووە.

 

دایکى سەجاد وتى دواى ئەوەى کوڕەکەى هەڕەشەى لەمونا کردووە، باوكی مونا و باوكی سه‌جاد رێگرییان لێكردووە مونایان خسته‌ ناو ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بیبه‌نه‌ بنكه‌ی پۆلیس و له‌ ده‌ست هاوسه‌ره‌كه‌ی رزگاری بكه‌ن "بەڵام سه‌جاد به‌ هاوكاری براكه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی راگرت و هاوسه‌ره‌كه‌ی هێنایه‌‌ خواره‌وه‌و به‌ چه‌قۆ سه‌ری بڕی".