ناس کورد-
شانەى میدیاى ئەمنى بۆردومانکردنى پێگەیەکى داعشى لەسنورى نەینەوا راگەیاند، کە ئەو رێکخراوە وەک بارەگاى فەرماندەیی بەکاریدەهێنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەیاننامەیەکى شانەى میدیاى ئەمنى کە دەست "ناس کورد" کەوتوە، بارەگاکە دەکەوێتە سنورى جیاکەرەوەى فەرماندەیی پرۆسەکانى خۆرئاواى نەینەوا و سەڵاحەدین و جەزیرە و پێکهاتووە لە ئەشکەوتێکى 140 مەترى کە پێگەیەکى سەرەکى داعش بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێگەکە بەفڕۆکەى F_16 بۆردومانکراوە و بەهۆیەوە حەوت چەکدارى داعش کوژراون کە لەناو پێگەکەدا بوون.