گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح بۆ دووەمجار داوای ڕوونکردنەوەی لە دادگای فیدراڵی کرد

2022.02.08 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح بۆ دووەمجار داوای ڕوونکردنەوەی لە دادگای فیدراڵی کرد

ناس کورد-

 

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق داواى لەدادگاى فیدراڵى کرد رونکردنەوەى پێبدات لەبارەى راییکردنى کارەکانى بەپێی دەستور، دواى ئەوەى سەرۆکى نوێ لەوادەى دیاریکراودا هەڵنەبژێردرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوێک کە لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە ئاڕاستەى دادگاى فیدراڵى کراوە و دەست "ناس کورد" کەوتووە، داواى رونکردنەوەى دەستورى کراوە لەبارەى بەردەوام بوونى کارەکانى لەپۆستى سەرۆک کۆمار، دواى ئەوەى پەرلەمان بەهۆى نەبوونى رێژەى یاساییەوە نەیتوانى سەرۆک کۆمارى نوێ هەڵبژێرێت.

 

بەپێی نوسراوەکە، ماددەى ٧٢ى دەستور چارەسەرى ئەو دۆخەى نەکردووە، بۆیە داواى تەفسیرى نوێی مادەکە لەدادگا کراوە، بۆ ئەوەى بۆشایی دەستورى دروستنەبێت.

 

ئەمە دووەمجارە بەرهەم ساڵح لەسەر پرسى سەرۆک کۆمار داواى رونکردنەوە لەدادگا دەکات، پێشتر و لە  (3-2-2022)  پرسیارێکى ئاراستەى دادگاى فیدراڵى کرد کە ئایا رێژەى یاسایی  کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار دوو لەسەر سێیە یان نیوە+١، دواتریش دادگا وەڵامیدایەوەکە رێژەکە دوو لەسەر سێیە.