ناس کورد-
عەبدولحەق، کوڕی عەبدوللـەتیف ئەحمەد، یەکێک لە ڕێبەرانی ڕەوتی سەلەفی لە کوردستان هەواڵی دامەزراندنی خۆی و برایەکی تری لە وەزارەتی ئەوقاف ڕەتکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدولحەق عەبدوللـەتیف لە لێدوانێکی (8-2-2022) تایبەت بە "ناس کورد" ڕایگەیاند، ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە کە دوای سەردانی باوکی بۆلای بەرپرسانی حزبی و سیاسیی هەرێمی کوردستان، دوو کوڕی ناوبراو دامەزرابێت".
وتیشی، "من لە ساڵی 2011ـەوە دامەزراوم لە وەزارەتی ئەوقاف بە پێشنوێژ و براکەشم لە ساڵی 2013ـەوە لە کەناڵی ئامۆژگاری کار دەکات."