گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانیاریی نوێ لەبارەی دابەزینی نرخی بەنزین.. چەند دادەبەزێت؟

2022.02.08 - 15:56
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی دابەزینی نرخی بەنزین.. چەند دادەبەزێت؟

ناس کورد- 

قایمقامی ھەولێر رایگەیاند، بڕیاری ھاوردەکردنی سووتەمەنی و غاز بۆ ئەوەیە کە بتوانن نرخەکەی دابەزێنن، بۆیە پێویستە ئەو سووتەمەنی و غازەی ھاوردە دەکرێت نرخی لەوەی ئێستا ھەیە هەرزانتر بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ھەولێر (سێشەممە 8-2-2022) بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند، "بڕیار دراوە کە سووتەمەنی و غاز لە عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان ھاوردە بکرێت، ئەمەش ڕێگایەکە بۆ ئەوەی نرخی سووتەمەنی و غاز لە ھەرێمی کوردستان لەوەی ئێستا ھەیە هەرزانتر بێت، بۆ ئەوەی ڕێککەوتن بکرێت و بەغدا ڕێگە بدات، پێویستە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بکات ''.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "نرخی سووتەمەنی لە ھەولێر ئێستا دیارە و بەنزین لە 690 دەست پێ دەکات، لەکاتێکدا لە عێراق نرخی یەک لیتر بە 450 دینارە و نەوت و غازیش  گرانە، بۆیە پێشبینی دەکەین کە سووتەمەنی و غاز ھاوردە بکرێت و نرخەکەی ھەر ھیچ نەبێت بۆ ھەر لیترێک سووتەمەنی 200 دینار کەمتر بێت و غازیش هەرزانتر بێت،  ئەوەش کارێکی باشە و لە قازانجی ھاووڵاتییاندایە، ھەر بۆیەش ئەو بڕیارە دراوە.''