گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی وتووە؟

دوایین قسەی ڕەیان لەنێو بیرەکەدا ئاشکرا کرا

2022.02.08 - 15:28
App store icon Play store icon Play store icon
دوایین قسەی ڕەیان لەنێو بیرەکەدا ئاشکرا کرا

ناس کورد-

باوکی ڕەیانی مەغریبی ئەو منداڵەکەی پێنج ڕۆژ لەنێو بیرێکدا گیری خواردبوو و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، دوایین قسەکانی منداڵەکەی لەنێو بیرەکەدا ئاشکرا کرد و دەڵێت، ڕەیان دەگریا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "شوف تی ڤی"ی مەغریبی، خالیدی باوکی ڕەیانی پێنج ساڵان ڕایگەیاندووە، دوایین جار کە گوێی لە دەنگی ڕەیان بووە لە بیرەکەدا، ڕەیان گریاوە و بە دەنگێکی نزم وتویەتی، "دەرمبهێنن." 

 

باوکی ڕەیان ئاماژەی بەوەشکردووە، "نازانم ڕەیان چۆن کەوتە نێو بیرەکە، کاتێک لە نوێژ گەڕامەوە ڕەیان دیار نەبوو، دوای گەڕانێکی زۆر بۆمان دەرکەوت کەوتووەتە نێو بیرەکە." 

 

ڕەیانی پێنج ساڵان ئێوارەی رۆژی سێشەممە 1-2-2022 کەوتە نێو بیرێکی نزیک ماڵی خۆیان لە گوندێکی مەغریب، دوای هەوڵدانێکی زۆر دوای پێنج ڕۆژ و شەوی شەممە لە بیرەکە دەرههێنرا، بەڵام دەرکەوت ڕۆژێک پێش ئەوەی ڕزگار بکرێت گیانی لەدەستدابوو.