ناس کورد-
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕایگەیاند، بکوژانی نەقیب محەمەد لەتیف، ئەو ئەفسەرەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کە لەکاتی ئەرکدا لە سلێمانی کوژرا، سنوری هەرێمیان بڕیوە و چوونەتە دەرەوەی وڵات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرکەوت عومەر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان (سێشەممە 8-2-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "دڵنیابووینەتەوە لەوەی بکوژانی نەقیب محەمەد لەتیف هەرێمی کوردستانیان جێهێشتووە و چوونەتە دەرەوەی وڵات."
وتیشی، " بەمەبەستی دەستگیرکردنیان پەیوەندیمان بە پۆلیسی ئینتەرپوڵەوە کردووە و هەموو ڕێکارەکانمان تەواو کردووە، ئاسایش و پۆلیس و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانیش هەموو هەوڵیک دەدەن بۆ دەستگیرکردنیان."