گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’بەوێنە؛ گەنجێکی کورد بەهۆی ئەوەی ڕێگری لێکرا ڕەگەزی بگۆڕێت خۆی کوشت’’

2022.02.08 - 10:06
App store icon Play store icon Play store icon
’’بەوێنە؛ گەنجێکی کورد بەهۆی ئەوەی ڕێگری لێکرا ڕەگەزی بگۆڕێت خۆی کوشت’’

ناس کورد- 

لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ بەهۆی ئەوەی ڕێگری لێکرا ڕەگەزی خۆی بگۆڕێت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (سێشەممە 8-2-2022) ڕایگەیاند، بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە گەنجێکی خەڵکی شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی ڕێبوار ئیبراهیمی تەمەن 20 ساڵ، لە ڕێگای خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕێبوار ئیبراهیمی ناسنامە و ڕەگەزی خۆی وەکوو ژنێکی ترەنس پێناسە کردووە و ویستوویەتی کە نەشتەرگەریی گۆڕینی ڕەگەز ئەنجام بدات، دوای ئەوەی بنەماڵەکەی سەردانی مامۆستایەکی ئایینییان کردووە و ئەو مامۆستایە وتوویەتی کە ئەم کارە بە پێی شەرع ڕێگە پێدراو نییە، ڕێبوار دوای ئەوە تووشی گۆشەگیری و خەمۆکی بووە." 

 

بەوتەی هاوڕێ و ناسیاوەکانی، ڕێبوار لەو ماوەیەدا زۆر گۆشەگیر و هەروەها تووشی خەمۆکی بووە و پێش ساڵێکیش باوک و دایکی لەیەک جیابوونەتەوە.


me_ga.php?id=4977