گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەی کێشەکە چییە؟

بەرپرسێکی یەکێتی: پارتی کێشەی لەگەڵ بەرهەم ساڵح نییە

2022.02.08 - 09:43
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی یەکێتی: پارتی کێشەی لەگەڵ بەرهەم ساڵح نییە

ناس کورد- 

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی و سەرۆکی فراکسیۆنی حزبەکە لە بەغدا ڕایگەیاند، دەرکەوت پارتی کێشەی لەگەڵ بەرهەم ساڵح نییە، بەڵکو ئەوان پۆستەکەیان دەوێت، دەشڵێت، یەکێتی و پارتی بەبێ یەکتر ناتوانن پۆستی سەرۆک کۆمار دیاری بکەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی (سێشەممە 8-2-2022) بە "دەنگی ئەمەریکا"ی ڕاگەیاند، " لە ئێستادا هەردوو بەرەی شیعە سێ یەکی پەکخستنی پەرلەمانیان لەدەستە هەر لایەکیان دەتوانن کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پەکبخەن، بۆیە هەردوو لایەنی شیعە دەبێت ڕێکبکەون لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بێ مەبدەئی ڕێککەوتن (تەوافوق) تازە هیچ کامیان ناتوانێت ئەوی تریان بشکێنێت، بۆ کوردیش ئەوە ڕاستە ئەوەتا نە پارتی توانی بێ یەکێتی سەرۆک کۆمار دابنێت وەک ئەوەی دوێنێ بڕیاربوو، نە یەکێتیش دەتوانێت، بۆیە باشترە یەکڕیزی ناو ماڵی شیعە بێتە دی، نە کورد نە سوننە نەبنە بەشێک لە پەرتەوازەیی ماڵی شیعە، بۆ کوردیش ئەگەر بە ئاڕاستەی ڕێککەوتن نەڕۆین ڕەنگە زیان بە ئێستا و داهاتوو و دەستکەوتەکان بگەیەنین."

 

هەرێم کەمال ئاغا کە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیشە لە بەغدا ئاماژەی بەوەشکردووە، " یەکێتی پۆستی سەرۆک کۆمار بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێت، چونکە پارتی لە کوردستان هەموو پۆستەکانی بەدەستە، لە بەغدایش جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی هەیە، پێمان وابوو بەیەکەوە بهاتینایە بەغدا باشتربوو، بەیەکەوە ڕێککەوتنمان بکردایە بۆ ئەوەی ئێستا لە بری پۆستەکان مافە دەستورییەکانی هەرێم و کێشەی پێشمەرگە و ناوچە کێشە لەسەرەکان و پێشمەرگەمان لێرە چارەسەر بکردایە، ئێمە وەک یەکێتی پێمان وابووە کە لەگەڵ وەفدی پارتیش چوینە لای سەدرییەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی کە نەبینە لایەنێک لە لایەنەکانی نێوماڵی شیعە دواتر ڕەنگە لایەک بە ئاڕاستەیەکی تردا ڕۆیشتبن، بەڵام ئێمە ئێستاش سوورین لەسەر ئەوە."

 

لەبارەی ئەوەی ئایا پارتی و یەکێتی گفتوگۆیان هەیە، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاندووە، " گفتوگۆ بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەیە، خۆ ئەمڕۆش نەبێت سبەی هەر دەبێت ئەو گفتوگۆیە بەردەوام بێت، یەکێتی و پارتی کۆمەڵێک کاری هاوبەشییان هەیە پێکەوە، کۆمەڵێک خواست و ئەرکی هاوبەشیان هەیە، لە حکومەتی هەرێم پێکەوەین، پاراستنی دەستکەوتەکان ئەرکی هەردوولامانە، ئێستا لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار کە بە ئاڕاستەیەکدا ڕۆیشتن کە هاتە سەر یەک‌شکاندن بە تایبەت لە ڕاگەیاندنەکان کە شتێکی زۆر نادروستە، بۆیە من پێم وایە باشترین مەبدەئی لێکتێگەیشتن و بنەمای کارکردنی هاوبەشە."

 

باسی لەوەشکردووە، "دەرکەوت پارتی کێشەی لەگەڵ کاندیدەکەی یەکێتی نیـیە، بەڵکو لە دوایین کۆبوونەوە ئەوەیان بە برادەرانی ئێمە وتووە چەند ساڵە ئەو پۆستە لای یەکێتییە ئەم خولە ئێمە دەمانەوێت ئەم پۆستە وەربگرین، بەڵام وەک وتم لەبەر ئەوەی زۆربەی پۆستە باڵاکان لە هەرێم بەدەست پارتیەوەیە بە پێی ڕێککەوتنی پێشوتر ئێستا یەکێتی ئەم پۆستە بە مافی خۆی دەزانێت. "

 

ئاماژەی بەوەشکردووە،" بۆ سەرکەوتنی پۆستی سەرۆک کۆمار ئێستا ئێمە (یەکێتی و پارتی) بە دوو تیم لە بەغدا کاردەکەین، بینرا پارتی بۆ بەدەستخستنی ئەو پۆستە موجازەفەیان بە هاوپەیمانێتیەکەیان کرد، بەڵام نەیانتوانی، هەروەها یەکێتیش ئێستا هەمان هەوڵ دەدات بۆ دەستکەوتنی ئەو پۆستە بەڵام وەک ئاماژەم پێدا، پۆستی سەرۆک کۆمار لە دوای ڕێککەوتنی نێوماڵی شیعە کورد بە دەستیدەهێنێت و ئێدی کاممان دەیبەین. "