گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کاتژمێرێک خەوی زیاتر چی بەسەر جەستەدا دێنێت؟

2022.02.08 - 09:15
App store icon Play store icon Play store icon
کاتژمێرێک خەوی زیاتر چی بەسەر جەستەدا دێنێت؟

ناس کورد- 

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ئەمەریکی کە لەسەر ژمارەیەکی کەسی قەڵەو ئەنجامدراوە، کاتژمێرێک خەوی زیاتری شەوانە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە توێژینەوەیەکدا ژمارەیەک توێژەر لە زانکۆی شیکاگۆ کە لەسەر 80 کەسی قەڵەو ئەنجامیان دا، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە خەو هاوکارییەکی باشی دابەزاندنی کێش دەکات. 

 

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، کاتژمێرێک خەوی زیاتر لە شەودا، دەبێتەهۆی دابەزینی کێشی ئەو کەسانەی کە قەڵەون و کێشیان دادەبەزێت، جگە لەوەی ڕێگری دەکات لە قەڵەوبوونی ئەو کەسانەشی جەستەیەکی ڕێکیان هەیە. 

 

هەر بەگوێرەی توێژینەوەکە، ئەو بەشداربووانەی توێژینەوەکە کە لە شاشەی تەلەفزیۆن و مۆبایل دوورکەوتوونەتەوە، زیاتر و باشتر خەوتوون لە کەسانی دیکە.