ناس کورد-
بەرپرسی کاروباری عێراق لە بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، کاندیدەکەی پارتی کاندیدی ئەو هاوپەیمانیەیە کە پارتی لەگەڵ لایەنە سوننەکان و سەدرییەکان پێکیهێناوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەرەفات کەرەم لە چاوپێکەوتنێکی میدیای فەرمیی پارتی کە "ناس کورد" بینیویەتی (7-2-2022) دەڵێت، هاوپه‌یمانیی "كورد و سوننه و سه‌درییه‌كان" بایكۆتی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی سه‌رۆككۆمار ببێته‌وه و دادگای فیدراڵی ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكاته‌وه.
وتیشی، "كاندیدكردنی هوشیار زێباری له لایه‌ن پارتیه‌وه دڵنیایه به‌وه‌ی هیچ گرفتێكی له سه‌ر نییه، زیاتر پرسه‌كه سیاسی بووه له ساڵانی ڕابردوو، باشترین كه‌سه بۆ ئه‌و پۆسته و توانای هه‌یه كه عێراق به‌ره‌و ئاراسته‌كه‌ی باش ببات."
ئەو بەرپرسە لە بارەگای بارزانی جەختیکردەوە کە "هاوپه‌یمانی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی سوننه و سه‌دره‌یه‌كان به‌رده‌وامه و كاندیدی ئێمه‌ش كاندیدی هاوپه‌یمانییه."
ڕوونیشیكرده‌وه كه "به‌بێ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی ئێمه‌ش رێژه‌ی یاسایی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ته‌واو نابێت".
وتیشی، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڕیاریان داوه پێكه‌وه بن، سه‌درییه‌كانیش نایانه‌وێت به‌مشێوه‌یه بێت و ڤیتۆی هه‌یه له سه‌ر هه‌ندێ لایه‌نی چواچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی.