ناس کورد-
پارێزگای هه‌ولێر بۆ دابه‌زینی نرخی به‌نزین و نه‌وتی سپی و غازی شل و گازوایل، سه‌رجه‌م بازگه‌كانی سنووری پارێزگاكه‌ی ئاگاداركرده‌وه كه ڕێگه‌پێدان به هێنانی ئه‌م سووته‌مه‌نییانه بده‌ن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه واژووی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێری له‌سه‌ره و (7-2-2022) تێیدا هاتووه، لەپێناو بەرژەوەندى گشتیی و بۆ دابەزاندنى نرخى سووتەمەنى، سەرجەم بازگەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئاگادار کرانەوە بە ڕێگەپێدان بە هێنانى بەنزین و غازى شل، غازى بتڵى ماڵان، نەوتى سپى و گازوایل بۆ پارێزگاى هەولێر.
جه‌ختیشی كرده‌و كه ده‌بێت هێنانی ئه‌م به‌رووبوومه سووته‌مه‌نییانه بەپێى کوالێتى و رسووماتە کارپێکراوەکانى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان بێت.