ناس کورد-
حکومەتی هەرێمی کوردستان "زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ 68 پڕۆژە لە پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تەرخان کرد".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا (7-2-2022) دەڵێت، لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی بە چوار ملیار و 378 ملیۆن دینار بە مەبەستی ئەنجامدانی 68 پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، گوژمەکە بەشێوەی نەختینەو قۆناغ لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای دهۆک خەرجدەکرێت."