گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

نهێنییەک لەبارەى مردنى ڕەیان ئاشکراکرا

2022.02.07 - 18:25
App store icon Play store icon Play store icon
نهێنییەک لەبارەى مردنى ڕەیان ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

رۆژنامەیەکى میسرى ئاشکرایکرد، رەیان ئەو منداڵە مەغریبییەى گیرخواردن و دەرهێنانى لەناو بیرێکى 32 مەترى کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە بەنزیکەیی لەرۆژى هەینییەوە مردبوو، بەڵام هەواڵەکە شاردراوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەى "وەتەن" بڵاویکردەوە، رۆژى هەینى هیواى زیندوو مانەوەى رەیان نەماوە، بەڵام هەواڵەکە شاردراوەتەوە و بەردەوامیدراوە بە پڕۆسەى هەڵکەندن و دەرهێنانى و گواستنەوەى بە ئۆتۆمبێلى فریاگوزاریی بۆ نەخۆشخانە، تا ئەوکاتەى دیوانى شاهانەى مەغریب هەواڵى مردنى راگەیاند.

 

دوای پێنج ڕۆژ مانەوەی لە نێو بیرەکەدا، (شەممە 5-2-2022) ڕەیانی پێنج ساڵان لە بیرەکە دەرهێنرا، بەڵام دواتر گیان لەدەستدانى راگەیەنرا.   

 

دیوانی پادشایەتی مەغریب لە ڕاگەیەنراوێکدا مردنی ڕەیانی ئاشکرا کرد و وتی، پادشا تەلەفۆنی بۆ دایک و باوکی کردووە و سەرەخۆشی لێیان کردووە.  

  

ڕەیانی پێنج ساڵان لە گوندێکی وڵاتی مەغریب کەوتە نێو بیرێکی 32 مەتری و چەندین تیم لە هەوڵدابوون بۆ ڕزگارکردنی و لە تەنیشتی بیرەکەوە تونێلێکیان دروست کرد بۆ ڕزگارکردنی.