گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

ئەنجامى ئۆپراسیۆنى هاوبەشى پێشمەرگە و سوپا راگەیەنرا

2022.02.07 - 17:39
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامى ئۆپراسیۆنى هاوبەشى پێشمەرگە و سوپا راگەیەنرا

ناس کورد-

 

وەزارەتى پێشمەرگە سەرکەوتنى قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە سنوری ناحیەی سەرگەڕان و باکور و رۆژهەڵاتی چیای قەرەچوغ راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەم ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەدا، توانراوە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی دیاری کراو بەتەواوەتی کێوماڵ بکرێت و هەردوولا، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لەخاڵی بەیەک گەیشتندا، سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەیان راگەیاند.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

راگەیەندراوی ژمارە

 

(١)

 

قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لەسنوری میحوەرەکانی ٥ و ٦ بەسەرکەوتویی کۆتایی هات

 

دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی هاوبەش لەنێوان فەرماندە سەربازییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لەپێناو نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی، کاتژمێر ١٠٠٠، بەرواری ٧ی ٢ی ٢٠٢٢، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە سنوری ناحیەی سەرگەڕان و باکور و رۆژهەڵاتی چیای قەرەچوغ بەڕێوەچوو.

 

لە هێزەکانی پێشمەرگە میحوەرەکانی ٥ و ٦ و لیواکانی پیادەی (٢، ١٠، ١٤، ١٨)، بەتالیۆنی کۆماندۆ لەگەڵ هەردووک یەکەی تایبەتی میحوەرەکانی ٥ و ٦، لە هێزەکانی سوپای  عێراقیش فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک (بارەگای پێشکەوتو) بەشدارییان تێدا کرد.

 

ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە، کێوماڵ کردنی  ناوچەکانی بۆشایی ئەمنی بوو، کە دەکەونە سنوری ناحیەی سەرگەڕان و پەلکانە و باکور و رۆژهەڵاتی چیای قەرەچوغ.

 

لەم ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەدا، توانراوە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی دیاری کراو بەتەواوەتی کێوماڵ بکرێت و هەردوولا، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لەخاڵی بەیەک گەیشتندا، سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەیان راگەیاند.