ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى ئێران هەڵوەشاندنەوەى رێوشوێنەکانى پشکنینى کۆرۆناى بۆ سەردانکەران لەگەڵ عێراق راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، رەزامەندى حکومەت وەرگیراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەى پێویستى پێشکەشکردنى پشکنینى PCR بۆ ئەو هاوڵاتییە ئێرانییانەى لەعێراقەوە دەچنەوە وڵاتەکەیان.
وتیشى عێراق هەروەها رەزامەند بووە لەسەر لابردنى پشکنینى کۆرۆنا بۆ هاوڵاتییانى ئێرانى.