گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەلبوسى داوا لە حکومەت دەکات بودجەى 2022 رەوانە بکات

2022.02.07 - 14:54
App store icon Play store icon Play store icon
حەلبوسى داوا لە حکومەت دەکات بودجەى 2022 رەوانە بکات

ناس کورد-

محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق داوا لە ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیران حکومەت دەکات بودجەى 2022 رەوانەى پەرلەمان بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق لەبەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، حەلبوسى بەفەرمى داواکارییەکى ئاراستەى ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیران کردووەبۆ رەوانەکردنى بودجەى گشتى ئەمساڵ بۆ پەرلەمان.

 

وەزارەتى دارایی عێراق  (28ی کانونی یەکەمی 2021) چەند بڕیارێکى دەرکرد بۆ خەرجکردنى پارە لەساڵى 2022 بەشێوەى 1/12 ى بوجەى ئەمساڵ، ئەوەش بەهۆى نەبوونى یاساى نوێی بە بودجەوە.  

 

  بەپێی بڕیارەکانى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە و ئاڕاستەى سەرجەم وەزارەتەکان کراوە، وەزارەت و دەستە نەبەستراوەکان بە وەزارەت و پارێزگاکان دەسەڵاتى تەواویان هەیە بۆ خەرجکردنى پارە لەمانگى کانونى دووەمى 2022 ەوە بەرێژەى 1/12 تا پەسەندکردنى بودجەى نوێ.