گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزیری دارایی لە سلێمانییە و بەدواداچوون بۆ کێشەی مووچە دەکات

2022.02.07 - 14:33
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی لە سلێمانییە و بەدواداچوون بۆ کێشەی مووچە دەکات

ناس کورد- 

وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم ماوەی هەفتەیەکە لە سلێمانییە و ئەمڕۆ سەردانى دەروازەیى نێودەوڵەتى باشماخی کرد بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە جوڵەى بازرگانى و تاوتوێکردنى رێکارەکانى زیادکردنى جوڵەى بازرگانى و داهات لە دەروازەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری، ئەمڕۆ دووشەممە 7-2-2022، ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە یاوەرى شاندێکى وەزارەتەکە سەردانى قەزاى پێنجوێن و دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخى کرد و لەلایەن قائیمقامى پێنجوێن و بەڕێوەبەرى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ و بەڕیوەبەرى گومرگى باشماخ و پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە پێشوازى لێکرا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانجى سەردانەکەى وەزیرى دارایى و ئابورى بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربونە لە چۆنیەتى بەڕێوەچونى رێکارەکان و تاوتوێکردنى میکانیزمى زیادکردنى جوڵەى بازرگانى و زیاد کردنى داهات لەو دەروازە سنورییە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، زیاتر لە هەفتەیەکە ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایى و ئابورى لە سلێمانییە و لەگەڵ بەشێک لە بەڕێوەبەرى بەڕیوەبەرایەتییەکانى وەزارەت و بانکەکان کۆبووەتەوە، بە ئامانجى باش ڕایی کردنى کاروبارى هاووڵاتییان و فەرمانگەکان و تاوتوێکردنى کێشە و ئاڵنگارییەکانى بەردەم دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران و خانەنشینان و چارەسەرکردنیان.