گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەنها لەساڵى رابردوودا

ئۆقیانووسەکان ’’حەوت هێندەى بۆمبەکەی هێرۆشیما’’ گەرمیان هەڵمژیوە

2022.02.07 - 14:25
App store icon Play store icon Play store icon
ئۆقیانووسەکان ’’حەوت هێندەى بۆمبەکەی هێرۆشیما’’ گەرمیان هەڵمژیوە

ناس کورد-

 

توێژینەوەیەکى نوێ ئاشکرایکرد پلەی گەرمای ئۆقیانووسەکان بەشێوەیەکى خێرا بەرزدەبێتەوە، زانایەکى کەشوهەواش دەڵێت ساڵی ڕابردوو ئۆقیانووسەکان گەرمایەکیان هەڵمژیوە کەهاوتای حەوت ئەوەندەی گەرمای بۆمبەکەی هێرۆشیما بووە لە چرکەیەکدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێکى گۆڤاری Advances in Atmospheric Sciences لە ساڵی ڕابردوودا بەراورد بە ساڵی پێشتر ئۆقیانووسەکان زیاتر گەرم بوون، ئەمەش بۆتە هۆی تووندبوونی کەشەکان لە سەرانسەری جیهاندا.

 

بەپێی راپۆرتەکە کەدەنگى ئەمەریکا ناوەڕۆکەکەى بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی 2018ـەوە 23 زانای نێودەوڵەتی شیکاریان بۆ هەزارەها پێوانەی پلەی گەرمای ئۆقیانوسەکان کردوە، کاتیک گرووپەکە دەرئەنجامەکانیان بۆ یەکەم جار بڵاوکردەوە، بۆیان دەرکەوتووە پلەی گەرمای ئۆقیانووسەکان هەموو ساڵێک بەرزدەبێتەوە.

 

بەپێی ئەنجامەکان گەرمبوونی پلەی گەرمای زەوی لە یەک ڕێژەدا نیە. لە ساڵی 2021 تۆێژەرەوان سەرنجیان داوە بەهۆی شێوەی باو شەپۆلەکان، پلەی گەرمای هەندێک بەشی ئۆقیانوسی ئەتەلەسی و هیندی و باکوری ئۆقیانوسی ئارام خێراتر بەرزبۆتەوە.

 

هەڵکشانى خێرا

2021 was world's 6th-warmest year on record | National Oceanic and  Atmospheric Administration

 

جان ئەبراهام، زانای کەش لە زانکۆی سانت تۆماس لە مینسۆتا لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و بەشدار لە توێژینەوەکەدا وتی "جووڵەی ئاو لە ئۆقیانووسەکانی جیهاندا گەرما بەشێوەیەکی سیستماتیک دابەش دەکات، بۆیە هەندێک ناوچە زیاتر گەرمای دەبێت و هەندێکی کەمتر، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت بەشی تایبەتی ئۆقیانووسەکان بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای بەشێوەیەکی خێراترە لە بەشەکانی‌ دیکە".

 

 وتيشی "زۆربوونی چڕی گازە گەرمەکان ئەوەی لە چالاکی مرۆڤ بەرهەم دێت گەرمای ئۆقیانووسەکان زۆر بەرزدەکاتەوە، لە ساڵی ڕابردوودا ئۆقیانووسەکان گەرمایەکیان هەڵمژیوە هاوتای حەوت ئەوەندەی گەرمای بۆمبەکەی هێرۆشیما بووە لە چرکەیەکدا ڕۆژانە، بەدرێژایی 365 ڕۆژ لە ساڵێکدا".

 

بەپێى راپۆرتەکە، تەنها بەرزبوونەوەی کەمێک پلەی گەرمای ئۆقیانوسەکان لەوانەیە دەرئەنجامی کاولکاری هەبێت.

 

مایکڵ مان، پرۆفیسۆری زانستی بەرگی هەوا لە زانکۆی ولایەتی پەنسلڤانیا و بەشدار لە ڕاپۆرتەکەدا وتی "پلەی گەرمای گشتی لە ئێستادا زیاترە لە یەک پلەی سەدی، هەرچەندە ئەمە بە ژمارەیەکی زۆر کەم دادەنرێت لە گەرما، بەڵام هەرچ گۆڕانکاریەک لە پلەی گەرمادا لەوانەیە کاریگەری گەورەی لەسەر سیستەمی کەش هەبێت، بشبێتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی ماسی و داڕمانی پلێتی بەستەڵەک لە کیشوەری جەمسەری باشوور".

 

لیژینگ چینگ سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە و پرۆفیسۆری بەشدار لە پەیمانگای فیزیای بەرگی هەوا لە ئەکادیمایای زانستی چین دەڵێت "ئەگەر تەنها بڕێکی کەم لە گەرما و گازە گەرمەکان لە بەرگی هەوادا پەنگ بخۆنەوە ئۆقیانووسەکان زۆرینەی هەڵدەمژن".

 

وتیشی "بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا ئەگەری زریانی بەهێز بۆ سەر کۆمەڵگاکانی کەنار زیاتر دەکات کە مەترسیە بۆ ژێرخانی کەنارەکان".

 

دروستبوونی زریان

Ocean temperatures reached an all-time high in 2020

 

ئەبراهام دەڵێت "ئۆقیانووسەکان بەرێوەبەری کەشن، ئەو ئۆقیانووسانەى زیاتر گەرمن هۆکاری زیاتری گۆڕانکارین لەکەشدا بەهۆی گواستنەوە لە لایەکەوە بۆ لایەکی کە بەخێرایی، ئۆقیانووسەکان گەرم دەبن و بەرگی هەوا شێدار دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر دروستبوونی زریانی تووند و بەهێز".

 

ئەلیکسی میشینۆف زانای توێژینەوە لە ناوەندی زانستی سیستەمی زەوی لە زانکۆی ماریلاند و بەشدار لە توێژینەوەکەدا وتى "زریانەکان باوبۆران و زریانەکانی بەفر هەمووی بەستراوە بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ئۆقیانووسەکان".

 

هەروەها مایکڵ مان دەڵێت "گازی گەرمی پەنگی خواردۆتەوە دەبێت بەزووترین کات چارەسەر بکرێت، گەر نا ئەوا دەرئانجامی لەسەر ژینگە زۆر خراپ دەبێت".

 

ووتیشی پێویستیان بە حکومەتەکانە یارمەتی پێشکەشب کەن بۆ گواستنەوەی پیشەسازی وزە و گواستنەوە بۆ بەکارنەهێنانی خەڵوزی بەردین بەرەوە وزەی خاوێن.

 

هەر لەو بارەیەوە توێژینەوەیەکی نوێ گەشتووەتە ئەو دەرئەنجامەی کاتێک پرسەکە پەیوەستە بە پێوانەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، ئەوا نەک تەنها گەرما شێیش گرنگە بۆ دروستبوونی دەرکەوتەی مەترسیداری کەش.

 

لەتوێژینەوەکەدا ڕۆژی 2 شەممە لەلایەن ئەکادیمیای زانستی نیشتمانیەوە لە وڵاتەیەکگرتووەکان بڵاوکرایەوە باس لەوەکراوە، پلەی گەرما تەنها خۆی باشترین ڕێگا نیە بۆ پێوانەی کەشی ئاڵۆز لە گۆڕانکاری کەش و کەمکردنەوەی کاریگەری لە ناوچەکانی ناوەڕاستی زەوی. بەڵام هەژمارکردنی شێی هەوا لەگەڵ گەرما دەردەخات کە گۆڕانکاری کەش لەوەتای ساڵی 1980ـوە دوو ئەوەندەی پێوانەکانی پێشتر بوە.

 

ڕام ڕامانسان زانای کەش لە پەیمانگای سکریپس بۆ زانستی ئۆقیانووسەکان و بەشدار لە توێژینەوەکە وتى "وزەی لە کەشی تووندا وەک زریان و لافاو و بارانباریندا دروست دەبێت پەیوەندی بە بڕی ئاو و شێوە هەیە لە هەوادا. بۆیە تیمی زاناکان لە وڵاتەیەکگرتوەکان و چین بڕیاریاندا پێوانەی نادیار بۆ کەش بەکاربێنن پێی دەوترێت (ئەگەری پلەی گەرما هاوسەنگ- بەناوی Theta-e) کە ڕەنگدانەوەی "وزەی شێیە لە بەرگری هەوادا". بۆ کورتکردنەوەی ئەمانە وەک پلەی گەرما ناو دەبرێت.

 

ڕامانسان وتیشی "دوو هۆکار هەیە پاڵنەری گۆڕانکاریەکانی کەشە، پلەی گەرما و شێ، تا ئیستا پێوانەی پەنگخواردنەوەی گەرمامان کردوە تەنها لە ڕوی پلەی گەرماوە، بەڵام بەدانانی وزە لە شێوە، ئەوا دەرکەوتە تووندەکان لەوانە شەپۆلی گەرما، باران بارین و پێوانی دیکەی تووندی کەش پێکەوە باشتر دەبەسترێنەوە، چوونکە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جیهان هەوا زیاتر شێ لەخۆی دەگرێت، بۆ ڕێژەی 4٪ بۆ هەر 7 پلەی سەدی.

 

ڕامانسان پێیوایە، کاتێک ئەو شێیە خەست دەبێتەوە ئەوا گەرما یان وزە دەر دەدات، بەم هۆکارە کاتێک باران دەبارێت گەرما لەگەل خۆی بڵاو دەکاتەوە. سەرباری ئەمەش هەڵمی ئاو گازێکی بەهێزە گەرما لەخۆ دەگرێت لە بەرگی هەوادا و گۆڕانکاری کەش زیاتر دەکات.

 

بەپێی توێژینەوەکە، لە ساڵی 1980 تا 2019 پلەی گەرمای جیهان بەڕێژەی 0.79٪ ی سەدی بەرزبۆتەوە، بەڵام لەگەڵ بەهەند وەرگرتنی وزە لە شێدا، پلەی گەرمای جیهان و شێ بە 1.48 پلەی سەدی بەرزبۆتەوە.

 

کلیلی باران

44+] Ocean Sunset Pictures Wallpaper on WallpaperSafari

ڕامانسان وتی "کاتێک تەنها پێوانەی پلەی گەرما وەردەگرین، پێدەچێت گەرمبوون زیاتر ڕوون بێت لە ئەمریکای باکوور و هێڵەکانی ناوەڕاست بەتایبەتی جەمسەرەکان و کەمتر لەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاستی زەوی".

 

بەڵام پێیوایە ئەمە چارەسەر نیە چونکە شێی بەرز لە ناوچەکانی ناوەڕاستی زەوی دەبێتە هۆی زیاتربوونی چالاکی بای تووند و لە بای تووندەوە بۆ زریانی هێلەکان و بای وەرزیی.

 

ڕامانسان ووتیشی "ئەم بەرزبوونەوەیە لە وزەی لەهەودا پەنگی خواردووەتەوە دەردەچێت، دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە کەشدا وەک لافاو و زریان و ووشکی".

 

زانای کەش لە زانکۆی ئیلنۆی دانوڵد ویبڵز لە توێژینەوەکدا بەشدار نەبووە دەڵێت "پرسەکە لۆجیکی تێدایە چونکە هەڵمی ئاو کلیلی باران بارینی بەخووڕە و پلەی گەرماش گرنگیی هەیە".

 

هەروەها زانای ژینگە کاسرین ماگ لە زانکۆی میامی ئەویش بەشدار نەبووە دەڵێت "شێ کلیلی دروستبوونی کاریگەریەکانی گەرمایە لەسەر تەندروستی و خۆشگوزەرانیی مرۆڤ، لە ئێستا و داهاتوودا".