ناس کورد-
لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مێردمنداڵێک لە شوێنی کارەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵی خەڵکی مەریوان بە ناوی "پارسا نامداری" لە شوێنی کارەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئاماژەی بەوەشکراوە، مێردمنداڵەکە لە دوکانێکی میکانیکی کاری کردووە و لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە کە تائێستاش هۆکارەکەی دیارنییە.