کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح ناڕەزایەتییەکان لەبارەى پێوەرى ئاوی ماڵان بەردەوامییان هەیە، لە چەمچەماڵ کارکردن بەو پێوەرە هەڵپەسێردراوە و لە گەرمیانیش هەڕەشەی ڕاگرتنی کارکردن بەو پێوەرە دەکرێت، بڕیاریشە لە هەفتەی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی فراوان لەبارەى ئەو کێشەیەوە لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامبدرێت. . ڕەمەک ڕەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەو بڕیارەی کە لە ماوەی پێشودا دابوومان بۆ ڕاگرتنی کارکردن بە پێوەری ئاوی ماڵان لە قەزاکە، بەردەوامە و کار بەو پێوەرە ناکەین". . قائیمقامى چەمچەماڵ ئەوەشى ڕونکردەوە، بڕیارەکەی ئەوان هەڵپەساردنی کارکردنە بەو پێوەرە نەک هەڵوەشاندنەوەی، دەشڵێت، ئەو گرێبەستەی سەبارەت بەو بابەتە کراوە لە سەروی دەسەڵاتی ئەوانەوەیە. . "ئێمە لە ئێستادا بە هەموو شێوەیەک ڕێگری لە بەکارهێنانی پێوەری زیرەک دەکەین لە چەمچەماڵ، ئەو بڕیارەش بەردەوام دەبێت تا ڕاست و دروستی ئەو پێوەرە بۆ هاوڵاتییانی قەزاکە ڕوون دەبێتەوە"، ڕەمەک ڕەمەزان واى وت. . وتیشی، لەسەر داوای ئەوان بڕیارە لە 22ى ئەم مانگە، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەسەر کێشەی پێوەری ئاو لە دیوانی پارێزگای سلێمانی ئەنجامبدرێت، بە ئامادەبوونی سەرجەم قائیمقامەکانی قەزاکانی سنوری پارێزگاکە. . هاوکات شەهاب ئەحمەد، قائیمقامی قەزای کەلار لە ئیدارەی گەرمیان، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ماوەی 15 ڕۆژمان وەک مۆڵەت داوە بەو کۆمپانیایەی کە تایبەتە بە دانانی پێوەری ئاوی زیرەک، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و کەموکورتییەکانی ئەو پێورە، بە پێچەوانەوە کارکردن بە پێوەری ئاوی زیرەک لە قەزاکە ڕادەگرین". . بە گوێرەى ئەو هۆشدارییەى قائیمقامەکەى کەلار بێت، مۆڵەتەکەیان لە 11ى تەموزەوە داوە بەو کۆمپانیایە و شەش ڕۆژى بەسەردا تێپەڕیوە گەر کێشەکان چارەسەر نەکرێن ئەوا لە 26ى ئەم مانگە کارکردن بەو پێوەرە ڕادەگرن. . لاى خۆشیەوە پێشتر دابان محەمەد، پەرلەمانتارى کوردستان، کە ئەندامى لیژنە پەرلەمانییەکە بوو بۆ بەدواداچوون بۆ کێشەى پێوەرى ئاو، ڕایگەیاند: "ته‌نیا پێوه‌ره صینیه‌كان نا، به‌ڵكو هه‌مو پێوه‌ره‌كانى ئاو هه‌وا و هه‌ر جوڵه‌یه‌كى تر ده‌خوێننه‌وه". . ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى بەوەشکرد: "دانانى ئه‌م پێوه‌ره ماڵى به‌رپرسان و ته‌نانه‌ت سنورى ئه‌وانیشى نه‌گرتوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا له هه‌ندێك شوێن، تۆڕى ئاوى لێنه‌بوه و به تانكه‌ر ئاویان بۆ ده‌ڕوات پێوه‌ریان داناوه، كۆمپانیاى (ئاراس و جنون) بۆ دانانى پێوه‌ر، ژماره‌ى هه‌ڵه‌یان له‌سه‌ر پێوه‌ره‌كان داوه به وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و به ئاسانى ئه‌م پێوه‌رانه به سیستم ناكرێن". . ئەو پەرلەمانتارە داواى لە بەپرسانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان و ڕاپەڕن کردووە، له پێش دهۆك، كاركردن بەو پێوه‌رە ڕابگرن. . .