گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بارەگای بارزانی چارەنوسی هۆشیار زێباریی یەکلاکردەوە

2022.02.07 - 12:18
App store icon Play store icon Play store icon
بارەگای بارزانی چارەنوسی هۆشیار زێباریی یەکلاکردەوە

ناس کورد-

بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، سوورن لەسەر هێشتنەوەی هۆشیار زێباری وەک کاندیدی سەرۆک کۆمار و کێشەکان چارەسەر دەکرێت، دەشڵێت، "ئەوەی کە ڕوودەدات دژی هۆشیار زێباری کاری بەرهەم ساڵحە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەرەفات کەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (دووشەممە 7-2-2022) ڕایگەیاند، "دۆسیەکەی هۆشیار زێباری جێگەی مەترسی نییە و ئەو پێشتر ئەستۆپاکیی سەلمێندراوە، ئەوەی کە ئێستا هەڵدەدرێتەوە هەوڵێکی سیاسییە و کاری بەرهەم ساڵحە." 

 

وتیشی، "ئێمە بۆیە دانیشتنەکەی پەرلەمانمان بایکۆت کرد تاوەکو کێشەی کاندیدەکەمان چارەسەر بکرێت و دڵنیاشین کە چارەسەر دەکرێت، چونکە پێشتر ئێمە لەگەڵ سەدرییەکان ئەوەمان یەکلایی کردووەتەوە کە هۆشیار زێباری کاندیدی ئێمەیە و ئەوانیش ڕازی بوون، جگە لەوە لە سەرجەم فلتەرەکان تێپەڕیوە و هیچ شتێکی لەسەر نەبووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە هاوپەیمانی سەدرییەکان و تەقەدومین، بەبێ بەشداری ئەو هاوپەیمانێتییە هیچ دانیشتنێکی پەرلەمان بەڕێوەناچێت و نیسابی یاسایی تەواو نابێت."،



لەبارەی گۆڕینی هۆشیار زێباری بە کاندیدێکی دیکە لەسەر داوای سەدر، بەرپرسەکەی بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، "ئەوە دوورە لە ڕاستییەوە، ئێمە سورین لەسەر هێشتنەوەی هۆشیار زێباری و ئەو هێچ شتێکی لەسەر نییە، تەنها کاندیدی ئێمەش نییە، بەڵکو کاندیدی سەدرییەکان و تەقەدومیشە."