گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو ئەگەر

پارتى: بایکۆتى هاوپەیمانى سێقۆڵى بۆ پاراستنى مافى زێبارییە

2022.02.07 - 11:55
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى: بایکۆتى هاوپەیمانى سێقۆڵى بۆ پاراستنى مافى زێبارییە

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى پێشووى پارتى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بایکۆتى کۆبوونەوەى پەرلەمان لەلایەن لایەنەکانى هاوپەیمانى سێقۆڵییەوە بۆ پاراستنى مافى خۆکاندیدکردنى هۆشیار زێبارییە بۆ سەرۆک کۆمار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەشواق جاف (7-2-2022) بە تەلەفزیۆنى فەرمى حزبەکەى راگەیاند، کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ بەرێوەناچێت بەهۆى بایکۆتى فراکسیۆنەکانەوە، بەتایبەتى هاوپەیمانى سێقۆڵى کە بایکۆتیان راگەیاندووە بۆ ئەوەى مافى زێبارى نەفەوتێت، دواى ئەوەى دادگاى فیدراڵى کاندیدبوونى راگرت.

 

وتیشى ئێستا دوو ئەگەر هەیە بۆ کردنەوەى دەرگاى خۆکاندیدکردن بۆ سەرۆک کۆمار بۆ جارى دووەم، بۆ ئەوەش پشت بە تەفسیرى شارەزاى بوارى دەستورى و تەفسیرى دادوەرى دەبەسترێت، چونکە دەستور باسى دۆخى لەو شێوەیەى نەکردووە.

 

ئەشواق جاف باسى لەوەشکرد، ئەوان چاوەڕوانى بڕیارى دادگا دەکەن بۆ ئەوەى مافى خۆکاندیدکردن بۆ زێبارى بگەڕێتەوە.

 

بەپێی ئەو وادەیەى سەرۆکایەتى پەرلەمان دیاریکردووە، بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆى بایکۆتى بەشى زۆرى فراکسیۆنەکانەوە ئەگەر هەیە رێژەى یاسایی پەرلەمانتاران ئامادە نەبن و بۆکاتێکى دیکە دوابخرێت.  

  

رۆژى (6-2-2022) لەدوای سکاڵای چوار پەرلەمانتار کە سیانیان یەکێتین و ئەوی تریان سەربەخۆیە، دادگای فیدڕاڵی ڕێکارەکانی کاندیدبوونی هۆشیار زێباری ڕاگرت بەوپێیەی مەرجەکانی "باشی ناوبانگ و ڕاساڵی" تێدا نییە.