ناس کورد-
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی بایکۆتکردنی زۆرینەی لایەنەکان نیسابی دانیشتنی ئەمڕۆ تەواو نابێت و سبەینێ دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەکرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مشعان جبوری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێکدا (دووشەممە 7-2-2022) ڕایگەیاند، "بەهۆی بایکۆتکردنی لایەنی زۆرینەی پەرلەمان، نیسابی یاسایی بۆ دانیشتنەکەی ئەمڕۆ تەواو نابێت، بەو واتایەی 24 کاندیدی ڕکابەر بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ناتوانن ژمارەی ئەندامان بگەیەننە ڕێژەی یاسایی."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "سبەینێ سێشەممە 8-2-2022، جارێکی دیکە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکایەتی کۆمار دەکرێتەوە."