ناس کورد-
ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق پاداشتێکى گەورەى دارایی راگەیاند بۆ هەرکەسێک کەزانیارى بداتە دادگا لەسەر بکوژى دادوەر ئەحمەد فەیسەڵ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا (7-2-2022) کەدەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو کەسەى کەزانیارى پێشکەشى دادگا دەکات لەسەر ئەنجامدەرى رووداوى تیرۆرکردنى دادوەر ئەحمەد فەیسەڵ پاداشتێکى گەورەى دارایی پێشکەش دەکرێت.
رۆژى 5-2-2021 چەکدارانى نەناسراو دەسترێژى گولـلەیان لەدادوەر ئەحمەد فەیسەڵ کرد لەپارێزگاى میسان و بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا، ئەنجومەنى دادوەریش بەرپرسیارێتى ئەو دزەکردنە ئەمنییەى خستە ئەستۆى هێزە ئەمنییەکان.