ناس کورد-
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، لە سزای دواکەوتنی قەرزی سەرجەم بەشدارەکانیان خۆش دەبن ئەگەر لەماوەی 90 ڕۆژدا تەواوی قەرزەکە بگێڕنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوێکی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کە (دووشەممە 7-2-2022) دەرکراوە، هاتووە، "بڕیارمان دا بە لێخۆشبوونی تەواوی سزای دواکەوتنی قەرزی بەشدارەکان، مە بەرجێک خاوەن کار تەواوی پارەی کەڵەکەبووی بەشدارییەکان بە یەکجاری و بەشێوەی نەقد بدات لەماوەی 90 ڕۆژدا."
زیاتر بخوێنەرەوە: وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لەبارەی لێخۆشبوون لە پێشینەکان دەرکرد