گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

لەبارەی پێنەدانی مووچەی مانگی دوو بەبێ کارتی ڤاکسین ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.02.07 - 10:29
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی پێنەدانی مووچەی مانگی دوو بەبێ کارتی ڤاکسین ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی ئاگاداری فەرمانبەرانی تەندروستیی دەکاتەوە کە بەبێ کاتی ڤاکسینی کۆرۆنا مووچەی مانگی دوویان پێ نادرێت، سەرچاوەیەکیش لە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، پێدەچێت ئەم مانگەش ئەو مەرجە جێبەجێ نەکرێت.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نوسراوێکی فەرمی سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی کردووە ئەوەی ڕاگەیاندووە، "فەرمانبەران و کارمەندانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین و کارتی ڤاکسین مووچەی مانگی دوویان پێ نادرێت." 

 

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی (دووشەممە 7-2-2022) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ئەو نوسراوە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکان کراوە، بەڵام هێشتا بەتەواوی بڕیار لەسەر ئەوە نەدراوە کە بۆ ئەم مانگە جێبەجێ بکرێت یاخود نا." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: خشتەی مووچەی دوو ڕۆژ ڕاگەیەنرا

 

وتیشی، "ئەمڕۆ یاخود سبەینێ کۆبوونەوە لەسەر ئەو پرسە دەکرێت و بڕیار لەوبارەیەوە دەدرێت."

 

me_ga.php?id=4972