گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانکی ڕافیدەین پێشینەى 10 ملیۆن دیناری بۆ فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت ڕاگەیاند

2019.07.17 - 11:13
بانکی ڕافیدەین پێشینەى 10 ملیۆن دیناری بۆ فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت ڕاگەیاند
ناس کورد- بانکی ڕافیدەین پێدانی پێشینەى 10 ملیۆن دیناری ڕاگەیاند بۆ فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت و تێکەڵاو کە لە نەخۆشخانە و کۆلێژ و کۆمپانیا ئەهلییەکان کار دەکەن. بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەمڕۆی بانکی ڕافیدەین، 17ی تەموزی 2019، "پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی کەرتی تایبەت موچەکانیان لە 500 هەزار زیاتر بێت." ڕاشیگەیاند، "ئەگەر فەرمانبەرەکە موچەکەى لە خوار 500 هەزار دینارەوە بووە، ئەوە دەتوانێت پێشینەى پێنج ملیۆن دیناری وەربگرێت."ئاماژەى بەوەشکردووە، "پێشینەکە لە یەکەم مانگی دوای وەرگرتنى و لە ماوەى مانگدا وەردەگیرێتەوە."