ناس کورد-
تا دێت دابەشکردنی مووچە لە هەرێم خاو دەبێتەوە و بڕیار ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی وەزارەتێک و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەش بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی خشتەیەکی مووچە کە وەزارەتی دارایی ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردووە و وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ و سبەینێ سێشەممە 7-2-2022، مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەش دەكرێت.
لە 25-1-2022 بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک کرا، بەڵام پرۆسەکە بە خاوی بەڕێوەدەچێت و تائێستا بەردەوامە.