ناس کورد-
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لەئێستادا بەرمیلێک خاوی برێنت نزیکدەبێتەوە لە 94 دۆلار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە 7-2-2022، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 93 دۆلار و 50 سەنت.
هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بەرامبەر 92 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزبوونەوەی نەوت بۆ ئەو ئاستە بۆ یەکەمجارە لەدوای نۆ ساڵ تۆماردەکرێت.