گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوارچێوەى هەماهەنگى هەڵوێستى خۆى لەسەر کۆبوونەوەى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار راگەیاند

2022.02.06 - 22:02
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەى هەماهەنگى هەڵوێستى خۆى لەسەر کۆبوونەوەى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار راگەیاند

ناس کورد-

چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان پێشوازى لە هەڵویستى بایکۆتکردنى کۆبوونەوەى سبەینێی پەرلەمان کرد لەلایەن بەشێک لەفراکسیۆنەکانەوە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چوارچێوەى هەماهەنگى لەبەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، هەڵوێستى چوارچێوەو هاوپەیمانەکانى روونە و جەختدەکەنەوە لەسەر پێویستى نەبەستنى کۆبوونەوەى پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار پێش گەیشتن بە لێکتێگەیشتن.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، پیشوازى لە هەڵوێستى ئەو فراکسیۆنەنانە دەکات کە هەمان بڕیارى ئەوانیان داوە و بایکۆتى کۆبوونەوەکەیان راگەیاندووە.

 

چوارچێوەى هەماهەنگى داواى گفتوگۆى زیاتر دەکات بۆ گەیشتن بە چارەسەرى واقیعى و جێگەى رەزامەندى لایەنەکان.

 

ئەوەلەکاتێکدایە، پێشتر هەر سێ فراکسیۆنە هاوپەیمانەکە کە پێکهاتوون لە سەدرییەکان و پارتى و سوننەکان بایکۆتکردنى کۆبوونەوەى سبەینێی پەرلەمانیان راگەیاند بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار.