گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتى بایکۆتى کۆبوونەوەى پەرلەمانى راگەیاند

2022.02.06 - 21:49
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى بایکۆتى کۆبوونەوەى پەرلەمانى راگەیاند

ناس کورد-

فراکسیۆنى پارتى لەپەرلەمانى عێراق بایکۆتى کۆبوونەوەى سبەینێی پەرلەمانى راگەیاند بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى راگەیاندنى فراکسیۆنى پارتى لەبەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندى گشتى بەئامانجى تەواوکردنى گفتوگۆکان و بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانى ئێستا لەنێوان کوتلە سیاسییەکان، بڕیاریانداوە بەشدارى کۆبوونەوەى سبەینێی پەرلەمان نەکەن.

 

تا ئێستا هەر سێ فراکسیۆنە هاوپەیمانەکە کە پێکهاتوون لە سەدرییەکان و پارتى و سوننەکان بایکۆتکردنى کۆبوونەوەى سبەینێی پەرلەمانیان راگەیاندووە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار.

 

پێشتر پەرلەمانى عێراق کارنامەى دانیشتنى تایبەت بە هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى راگەیاند، کە بڕیارە سبەینێ ئەنجام بدرێت.  

 

بەپێی کارنامەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دانیشتنى سبەینێ لەدوو خاڵ پێکدێت، سوێندخواردنى ژمارەیەک ئەندامى پەرلەمان و هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار.