گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتى: دانیشتنى سبەینێى پەرلەمان بکرێت سەرۆک کۆمار دەبەینەوە

2022.02.06 - 21:48
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى: دانیشتنى سبەینێى پەرلەمان بکرێت سەرۆک کۆمار دەبەینەوە

ناس کورد-

 

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى رایگەیاند، ئەگەر رێژەى یاسایی ئەندامان بۆ دانیشتنى سبەینێی پەرلەمان تەواوبێت، کاندیدى ئەوان بۆ سەرۆک کۆمار سەردەکەوێت و ئەوکات رەنگە پارتى بیر لە تۆڵەکردن بکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارێز عەبدوڵا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى فەرمى حزبەکەى جەختیکردەوە، هێشتا دەرفەت ماوە بۆ ئەوەى یەکێتى و پارتى رێکبکەون و بەیەک کاندید بچنە کێبڕکێی پۆستى سەرۆک کۆمارەوە.

 

وتیشى "بەڵام ئەگەر دۆخەکەبەم شێوەیە بێت و رێژەى یاسایی پەرلەمانتاران تەواوبێت بۆ دانیشتنى سبەینێ، کاندیدى ئێمە دەبێتە سەرۆک کۆمار، ئەوکات رەنگە پارتى بیر لە تۆڵەى سیاسی بکاتەوە".

 

ئارێز عەبدوڵا جەختیکردەوە، بەبێ رێکەوتن رێژەى یاسایی ئەندامان بۆ دانیشتنى سبەینێی پەرلەمان تەواو نابێت.

 

بەوتەى ئارێز عەبدوڵا، هۆکارى بەشدارینەکردنى دانیشتنى پەرلەمان لەلایەن سەدرییەکانەوە بۆ ئەوەیە رێگەیەک بدۆزنەوە تا ئەو پۆستەیان لەدەست نەچێت.