گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو وەزارەتى هەرێم و بەغدا دەستکارى رێککەوتنى نێوانیان دەکەن

2022.02.06 - 20:15
App store icon Play store icon Play store icon
دوو وەزارەتى هەرێم و بەغدا دەستکارى رێککەوتنى نێوانیان دەکەن

ناس کورد-

 

هەردوو وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم و بەغدا دەسەڵاتیاندایە لیژنەیەکى باڵا بۆ دەستکاریکردنى رێککەوتنى نێوانیان بەئامانجى رێگەپێدان بەسەردانیکردنى مەیدانى نێوانیان بۆ سودوەرگرتن لەئەزمون و توانای زانستی و ئەکادیمی یەکتر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ خوێندنى باڵاى عێراق تاوتوێی چەند پرسێک کراوە لەناویاندا چۆنیەتی کارکردن لەسەر دۆسیەی فەرمانبەران و میلاکاتی هەردولا خرانە بەر باس و گفتوگۆ تاکو هەردولا سود لەئەزمونی یەکتر ببینن بەتایبەت لە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵەی پەیوەندار بە وەزارەتی خوێندنی باڵا.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بۆ تاوتوێکردنی چەند بابەتێکى زانستی، کۆبونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم و بەغدا بەڕێوەچوو

 

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ژمارەیەک پرسى زانستی هاوبەش، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتى (2022/2/6)، د. عەبدلفتاح عبدالرزاق بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدیوانی وەزارەت لە هەولێر، پێشوازی لە وەفدێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بەسەرۆکایەتی د. یاسین مەحەمەد عیساوی بریکاری وەزارەت و وەفدێکی هاوڕێی کرد.

 

ئامانج لەو سەردانەی وەفدی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی بۆ وەزارەتى خوێندنی باڵای هەرێم بەدواداچون بو لەسەر کۆمەڵێک بابەتى زانستی هاوبەش کە لەنێوان هەردو وەزارەتدا بونی هەیەو لەکۆمەڵێک خاڵدا یەک دەگرنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش پێشوتر لێژنەیەکی تایبەت لەنێوان هەردو وەزارەت پێكهێنرابو تاکو بەردەوام بەدواداچون لەسەر بابەتە هاوبەشە زانستی و ئەکادیمی و مرۆیی و پیشەییەکانی نێوان هەردو وەزارەت بکەن.

 

لەکۆبونەوەیەکیدا سەرجەم ئەو خاڵانە دەستنیشانکرانکران کە پێشوتر هەردو لێژنەی هاوبەشی  وەزارەت لەسەری ڕێککەوتبون، پاشان بەوردی بەدواداچون بۆ خاڵە لاوازەکانی ناو پاکێجەکە کرا بۆ ئەوەی بەهێزو پڕ بایەختری بکەن .

 

لەدرێژەی کۆبونەوەکەدا کە ڕاوێژکار و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی هەردو وەزارەت ئامادەیبون، گفتوگۆی چڕ لەبارەی کۆمەڵێک خاڵی پەیوەندار بە بەرژەوەندی گشتی خوێندکارانی عێراقی لەسەرجەم پارێزگاکان کرا، بەتایبەت لە ڕوانگەی زانستی و پزیشکی و ئەکادیمی و پیشەییدا، تاکو توێژنەوەی زانستی لە عێراق و هەرێم لە کاروانی پێشکەوتنە زانستیەکانی جیهان دانەبڕێت، بۆ ئەم مەبەستەش بە پێویست زانرا کە لێژنەیەکی باڵای هاوبەش لەنێوان هەردو وەزارەت پێکبهێنرێت و بەردەوام لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی جدی لەسەر ئەو بابەتە گرنگانە بکات کە لەبەرژەوەندی هەمو لایەکدایە .

 

هەر لە کۆبونەوەکەدا ئاماژە بەکۆمەڵێک خاڵی یاسایی و دارایی لە دیوانی هەردو وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و هەرێم کراو چۆنیەتی کارکردن لەسەر دۆسیەی فەرمانبەران و میلاکاتی هەردولا خرانە بەر باس و گفتوگۆ تاکو هەردولا سود لەئەزمونی یەکتر ببینن بەتایبەت لە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵەی پەیوەندار بە وەزارەتی خوێندنی باڵا.

 

لە کۆتایى کۆبونەوەکەدا هەردولا رێککەوتن لەسەر ئەوەی لێژنەی باڵای هاوبەش دەستکاری ژمارەیەک خاڵی رێکەوتنی نێوان هەردولادا بکەن و تیایدا گرنگی بە سەردانی مەیدانی نێوانیان لە هەولێر و بەغدا دا بکەن بەتایبەت بەڕێوەبەرانی گشتی، بۆ ئەوەی سود لەئەزمون و توانای زانستی و ئەکادیمی یەکتر ببینن و کێشەو گرفتی لەیەکچوی نێوان زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکانی هەردولا چارەسەر بکەن.