گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستور چى دەڵێت؟

دەرگاى خۆکاندیدکردن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار بۆ جارى دووەم دەکرێتەوە؟

2022.02.06 - 19:59
App store icon Play store icon Play store icon
دەرگاى خۆکاندیدکردن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار بۆ جارى دووەم دەکرێتەوە؟

ناس کورد-

 

پسپۆڕ و شارەزایانى یاسایی بۆچوونیان جیاوازە لەبارەى کردنەوەى دەرگاى خۆکاندیدکردن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار بۆ جارى دووەم، پێش رۆژێک لە وادەى چاوەڕوانکراوى کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئەو وادەیەى سەرۆکایەتى پەرلەمان دیاریکراوە، بڕیارە سبەینێ کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار بەرێوەبچێت، بەڵام بایکۆتى سەدرییەکان و بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى بۆ راگرتنى کاندیدکردنى هۆشیار زیبارى چارەنوسى کۆبوونەوەکەى بەنادیارى هێشتووەتەوە و دیار نییە رێژەى یاسایی بۆ سازکردنى ئامادە دەبێت یان نا.

 

پێشێلکاریی دەستوریی

عەلى تەمیمى شارەزاى یاسایی بۆ "ناس" باسى لەوەکرد، ئەگەر سەرۆک کۆمار سبەینێ هەڵنەبژێردرێت، بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمى لەپۆستەکانیان دەمێننەوە و بۆشایی سیاسی دروستدەبێت نەک دەستورى، لەبەرئەوەى بۆشایی دەستورى بەماناى نەبوونى دادگا و یاسا وچاودێرى دێت.

 

پێشیوایە ناکرێت بۆ جارى دووەم دەرگاى خۆکاندیدکردن بۆ پۆستى سەرۆک بکرێتەوە، بەتایبەت لەئەگەرى کۆنەبوونەوەى پەرلەمان و تەواوبوونى وادەى دەستورى بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک لەکاتژمێر ١٢ى نیوەرۆى دووشەممە.

 

تەمیمى دەڵێت، دەستور ئەگەرى دانەناوە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکى نوێ دواى تەواوبوونى وادەى دەستورى کە 30 رۆژە، تێنەپەڕاندنى ئەو پرسەش پێشێلکاریی دەستورییە.

 

بەپێی کارنامەى دانیشتنى سبەینێى پەرلەمان، بڕگەى دووەمى کۆبوونەوەکە تایبەتە بەهەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار، بەڵام تا ئێستا دیار نییە ڕێژەى پێویستى ئەندامان ئامادە دەبێت یاخود نا، بەتایبەت کە دادگاى فیدراڵى مەرجى ئامادەبوونى 3/2 ى ئەندامانى پەرلەمانى داناوە بۆ بەرێوەچوونى دانیشتنەکە.

 

حەیدەر سۆفى شارەزاى یاسایی بۆچوونى لەگەڵ عەلى تەمیمى جیاوازە و بۆ "ناس" وتى "پەرلەمان مافى کردنەوەى دەرگاى خۆکاندیدکردنى هەیە بۆ سەرۆک بۆ جارى دووەم و سێیەم، ئەوەش لەدەستوردا دیارینەکراوە".

  

رونیشیکردەوە، دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان دەتوانێت دەرگاى خۆ کاندیدکردن بۆجارى دووەم بکاتەوە و لەیاسادا هیچ مەرجێک بۆ ئەوە دانەنراوە، هەر شتێکش لە یاسادا دیارینەکرابێت بەجێدەهێڵرێت بۆدەستەى سەرۆکایەتى، ئەوەش بە پیشێلى یاسایی دانانرێت و پێچەوانەى دەستور نییە.

  

لەگەڵ ئەوەشدا حەیدەر سۆفى جەختیکردەوە، وادەى هەڵبژاردنى سەرۆک 30 رۆژە لەدواى کۆتایی هاتنى یەکەم کۆبوونەوەى پەرلەمان، ئەگەر نۆى شوبات سەرۆک هەڵنەبژێردرێت پێشێلکردنى دەستورە، ئەوەش جیاوازە لە بۆشایی دەستورى.

 

دەستور چى دەڵێت؟

ئەمیر دەعمى شارەزایی یاسایی بەدورى دەزانێت بۆ جارى دووەم دەرگاى خۆکاندیدکرردن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار بکرێتەوە، مەگەر لە حاڵەتێکدا کەرێککەوتنە سیاسییەکان زاڵ بکرێن بەسەر یاسا و دەستوردا.

 

هەروەها بۆ "ناس" رونیکردەوە، هیچ رێگەپێدانێکى یاسایی و دەستورى نییە کە رێگە خۆشبکات بۆ کردنەوەى ئەو دەرگایە و گۆڕینى کاندیدەکان.