گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچى پارە لە بانکەکان نییە؟

لیژنەى دارایی رونکردنەوە لەسەر دواکەوتنى موچە و داهاتى سلێمانى دەدات

2022.02.06 - 18:37
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایی رونکردنەوە لەسەر دواکەوتنى موچە و داهاتى سلێمانى دەدات

ناس کورد-

 

سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، داهاتى سلێمانى کەمینەکردووە و نەبوونى پارەى نەختینەیی پێویست بۆ موچە پەیوەندى بە وەزارەتى داراییەوە هەیە و پێویستە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زیاد جەبار کە هاوکات سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتییە لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى حزبەکەى ئاماژەى بەوەکرد، هۆکارى سستى دابەشکردنى موچە نەبوونى پارەى نەختینەییە لەبانکەکان.

 

وتى کۆى پارەى پێویست بۆ موچە ٩٠٢ ملیار دینارە، کە پێکدێت لەداهاتى نەوت و پارەکەى بەغدا و داهاتى ناوخۆ، بۆ ئەم مانگە حکومەت نوسراوى بۆ بانکى منارە لەهەولێر و بانکى ئاشتى لەسلێمانى کردووە کە داهاتى ناوخۆ ئامادە بکەن.

 

بەوتەى زیاد جەبار، ئەوەى لەسلێمانى داواکراوە ٧٥ ملیار دینارە، لەکاتێکدا ساڵى پار داواى ١٦٠ ملیار کراوە، پاش بەدواداچوون دەرکەوت کە داهات کەمینەکردووە بەڵکو ئەوە بەشێکە لە داواکارى وەزارەتى دارایی بۆ دابینکردنى موچە.

 

باسى لەوەشکرد، دەبێت وەزارەتى دارایی بەدواداچوون بکات کە بۆچى داهاتى ناوخۆ لەسلێمانى بەشێوەى نەختینەیی لەبانکەکان بەردەست نییە.

 

سەرۆکى لیژنەى دارایی دەشڵێت، لەو نزیکەى ٢٠٠ ملیار دینارەى داهاتى ناوخۆ کە بۆ موچە تەرخاندەکرێت ٥٧%ى لە بانکى منارە لەهەولێر، ٤٣% ى لە بانکى ئاشتى لەسلێمانى دابیندەکرێت، داهاتى ناوخۆى سلێمانى ٦%ى کۆى موچە پێکدەهێنێت.

 

جەختیشیکردەوە، داهاتى ناوخۆى سەرجەم شوێنەکان دەچنە بانکەکانى حکومەت و بەبڕیارى ئەنجومەنى وەزیران و فەرمانى وەزارەتى دارایی خەرجدەکرێن، پێویستە وەزارەت لێکۆڵینەوە بکات کە بۆچى پارەى نەختینەیی لە بانکەکان نییە.