ناس کورد-
پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى راگەیاند به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن‌و ههڕەشهكردن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، یەکێک لە تۆمەتبارەکان تەقەى لەکەسێک کردووە، ئەوەى دیکەش به‌زه‌بری چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی لەکەسێک کردووە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
له‌دوو چالاكی جیادا، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوو تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن ده‌ستگیركرد.
دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێك ته‌قه لههاوڵاتییهك ده‌كات، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و توانیان تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن. له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێك له‌جۆری كڵاشینكۆف‌و ئوتۆمبێلێك كه به‌تۆمه‌تباره‌كه بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه, پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه به‌زه‌بری چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووه، مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه ده‌ستگیربكرێت. له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر دوو چه‌كدا له‌جۆری كڵاشینكۆف‌و ده‌مانچه.
له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ر، م، ن) و (د، ج، ع) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاگهیاندنو په‌یوه‌ندییه‌كان