ناس کورد-
لەدوو پارێزگاى عێراق پۆلیس سێ حاڵەتى هەراسانکردنى ئەلیکترۆنى وەستاند، کە یەکێکیان کچێک بووە و لەلایەن خوشکەکەیەوە هەراسان کراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە بەیانامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، پۆلیسى کۆمەڵایەتى توانیویەتى سێ حاڵەتى هەراسانکردنى ئەلیکترۆنى رابگرێت، کە دووانیان دوو کچ بوونە و لەلایەن دوو کەسەوە هەراسان کرابوون.
رونیشیکردووەتەوە، حاڵەتى سێیەم لەکەرکوک بووە کە تێیدا ژنێک بە یارمەتى پیاوەکەى، خوشکەکەى هەراسان کردووە، بەهۆى کێشەى پەیوەست بە پارە و میرات.
بەپێى بەیاننامەکە، پۆلیس رێوشوێنى گرتووەتەبەر بەرانبەر تۆمەتبارەکان کە هەڕەشەى بڵاوکردنەوەى وێنەى کچەکانیان کردووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەپێناو ناچارکردنیان بە پێدانى پارە و جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان و وێنەکان سڕدراونەتەوە و هەژمارى کچەکان پارێزراون.