ناس کورد-
وهزارهتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ مووچهی مانگیدهزگای ئاسایش دابەش دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی خشتەیەکی وەزارەتی دارایی کە ئەمڕۆ یەکشەممە ئاڕاستەی گەنجینەکان کراوە و وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ مووچەی دەزگای ئاسایش دابەش دەکرێت، بەڵام پێدەچێت بەهۆی تەواوبوونی دەوام بەشێك لە مووچەخۆرانی ئەو دەزگایە نەتوانن ئەمڕۆ مووچەکەیان وەربگرن.
ئەگەرچی وەزارەتی دارایی ڕۆژی پێشتر خشتەی مووچە بۆ گەنجینەکان دەنێرێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکان کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروست بووە.