ناس کورد-
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەبارەى بڕیاری سەدرییەکان بۆ هەڵپەساردنی دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەت وتی، "دانوستانەکان وەستاون."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوری مالیکی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا (6-2-2022) وتی، خاڵی ناکۆکی ڕەوتی سەدی و هەماهەنگی شیعەکان بریتییە لە "ڕێبازی دورخستنەوە و پەراوێزخستن و هەڵوەشاندنەوە."
سەدر لە تویتێکدا (4-2-2022) ڕایگەیاند، "ئەگەر هۆشیار زێباری، کاندیدی پارتی یاخود هەر کاندیدێکی دیکە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار مەرجەکانی کاندیدبوونی تێدانییە، ئەوە پەرلەمانتارانی چاکسازیخواز دەنگی پێنەدەن، چونکە ئێمە لە خەمی چاکسازیداین، نەک خوازیاری دەسەڵات."
لەدوای تویتەکەی سەدر، حەسەن عەزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی سەدرییەکان لە پەرلەمانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەناو پەرلەمانی عێراق (5-2-2022) ڕایگەیاند، ”بە فەرمانی سەماحەتی فەرماندە سەدر بڕیارمان دا لە سڕكردنی سەرجەم دانوستانەكان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو تا كاتێكی نادیار.”
ئەو بڕیارانەش لەکاتێکدا، هەریەک لە پارتی و سەدرییەکان و تەقەدومی سوننە هاوپەیمانن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.