گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بودجە چی بەسەر دێت؟

دارایی پەرلەمان لەسەر قەیرانی دارایی هەرێم قسە دەکات

2022.02.06 - 12:40
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی پەرلەمان لەسەر قەیرانی دارایی هەرێم قسە دەکات

ناس کورد- 

بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو حکومەتی عێراق بودجەی ساڵی 2022 پەسەند نەکات،  حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هیچ رەشنووسێکی بودجەی نانێرێتە پەرلەمان، دەشڵێت، هەرێمی کوردستان قەیرانی دارایی تێپەڕاندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەممەد سەعدەدەین، بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان (یەکشەممە 6-2-2022) بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، "حکومەتی هەرێمی کوردستان هێشتا بەرچاوی روون نییە و چاوەڕوانی پەسندکردنی رەشنووسی یاسای بودجەی عێراقە بۆ ئەوەی رەشنووسی بودجەی هەرێمی کوردستان رەوانەی پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی پەسند بکرێت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر ئامادەکردنی دوو رەشنووسی بودجە دەکات، یەکێکیان بە پشتبەستن بەداهاتەکانی خۆی، داهاتی فرۆشتنی نەوت و داهاتی نێوخۆ، هەروەها یەکێکی دیکە بەپشت بەستن بەداهاتەکان و ئەو بڕە پارەیەشی کە لەبەغداوە بۆی دەنێردرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی یەکلایی نەبووەتەوە پشت بەکامیان دەبەسترێت، هیچیان رەوانەی پەرلەمان ناکات".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "حکومەتی هەرێمی کوردستان گرفتی دارایی ماوە کە پەیوەندییان بە دابەشکردنی مووچە و گرفتی کۆکردنەوەی داهاتی دەروازە سنوورییەکانە، بەڵام قەیرانی دارایی تێپەڕاندووە، ئەوەش بەهۆی یاسای چاکسازی و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان و هەروەها زیادبوونی داهاتەکانی نێوخۆ".