گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

زانیاری لەباری شەڕەكەی شەوی ڕابردووی بەردەم نەخۆشخانەیەك لە هەولێر

2022.02.06 - 09:17
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری لەباری شەڕەكەی شەوی ڕابردووی بەردەم نەخۆشخانەیەك لە هەولێر

ناس كورد-

شەوی ڕابردوو چەند. كەسێك هێرشیان كردەسەر نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی لە هەولێر و لەگەڵ پاسەوانەكان بە شەڕ هاتوون، پۆلیسیش هۆكاری كێشەكە ئاشكرا دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر (6-2-2022) بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو ڕووداوێكی هاتوچۆ لە گوندی گەزنەی ڕوویداوە، بۆیە هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.
 
 
وتیشی، لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت كە شوفێرێك بە ئۆتۆمبێلێكی "تۆیۆتا لاندگرۆزەر" رەنگی سپی، خۆی بە كەسێك بە ناوی "ئەبوبەكر شوان عەزیز" ، /18 ساڵ/ دا كێشاوە و گیانی لەدەست داوە، شوفێرەكەش هەڵاتووە.
 

باسی لەوەش كرد، قوربانییەكە دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی خانەوادەی گەنجەكە لەگەڵ هێزەكانی زێرەڤانی كە پاسەوانی نەخۆشخانەكەن، دەمەقاڵی دروست دەبێت، بۆیە خانەوادەی گەنجەكە دەیانەوێت حەرەمی نەخۆشخانەكە ببەزێنن و بەلێشاو بچنە ژوورەوە، لە ئەنجامدا پاسەوانەكانی زێرەڤانی رێگری دەكەن و پێشمەرگەیەكی زێرەڤانی بریندار دەبێت.
 
 
بە وتەی هۆگر عەزیز، ئێستە شوفێری ئۆتۆمبێلەكە كە گەنجەكەی كوشتووە گیراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێ‌.