گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەنراوی فەرمی: ڕەیان گیانی لەدەستداوە

2022.02.06 - 00:06
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوی فەرمی: ڕەیان گیانی لەدەستداوە

ناس کورد-

دوای چوار ڕۆژ لە هەوڵدان تیمەکانی ڕزگارکردن، ڕەیانی پێنج ساڵانیان لەو بیرەدا دەرهێنا کە ماوەی پێنج ڕۆژ بوو کەوتبووە ناوی، بەڵام منداڵە پێنج ساڵانەکە گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دیوانی پادشایەتی مەغریب لە ڕاگەیەنراوێکدا مردنی ڕەیانی ئاشکرا کرد و وتی، پادشا تەلەفۆنی بۆ دایک و باوکی کردووە و سەرەخۆشی لێیان کردووە.

 

پێنج ڕۆژ پێش ئێستا ڕەیانی پێنج ساڵان لە گوندێکی وڵاتی مەغریب کەوتە نێو بیرێکی 32 مەتری و لەوکاتەوە چەندین تیم لە هەوڵدابوون بۆ ڕزگارکردنی و لە تەنیشتی بیرەکەوە تونێلێکیان دروست کرد بۆ ڕزگارکردنی.