گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بانکی ناوەندی هەواڵێکی دڵخۆشکەری بۆ عێراقییەکان ڕاگەیاند

2022.02.05 - 23:30
App store icon Play store icon Play store icon
بانکی ناوەندی هەواڵێکی دڵخۆشکەری بۆ عێراقییەکان ڕاگەیاند

ناس کورد- 

جێگری پارێزگاری بانكى ناوه‌ندیى عێراقى ڕایگه‌یاند، یه‌ده‌گى دۆلار و زێڕی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لەئێستادا یەدەگی دۆلار گەیشتووەتە 64 ملیار دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیحسان یاسرى، جێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیى عێراق (شەممە 5-2-2022) بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، "بەهۆی سەقامگیری سیاسی ماوەی زیاتر لە ساڵێکە یه‌ده‌گى دۆلار زێڕی عێراق بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەئێستادا یەدەگی دۆلار گەیشتووەتە 64 ملیار دۆلار و یەدەگی زێڕیش گەیشتووەتە 96 تۆن." 

 

له‌ساڵى 2020 و لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، یەدەگی دۆلار لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و گەیشتە 40 ملیار دۆلار.