ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ناوی ئەو وێستگانەی بڵاوکردەوە کە سبەینێ بەنزینی عێراقی (690 دیناری) دابەش دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە 5-2-2022، بەنزینی عێراقی لە ناوشاری سلێمانی لەم ویستگانە بەردەست دەبێت:
١ - تاسلوجە.
٢ - دۆڵەڕووت.
٣ - کانی گۆران.
٤ - هەڵەبجە تانجەرۆ.
٥ - بەکرەجۆ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ژنان دەتوانن سەردانی ویستگەی کانی گۆران بکەن بۆ وەرگرتنی بەنزین و بەشێکیان بۆ تەرخان کراوە.