گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دادوەرێك لەبارەی چارەنووسی سەرۆك كۆمارەوە دەدوێت

2022.02.05 - 22:21
App store icon Play store icon Play store icon
دادوەرێك لەبارەی چارەنووسی سەرۆك كۆمارەوە دەدوێت

ناس کورد- 

دادوەر و یاساناسێک باس لە چارەنوسی سەرۆک کۆمار دەکات لە ئەگەری هەڵنەبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ لە 7ی مانگ و دەڵێت، سەرۆک کۆماری ئێستا لە کارەکانی بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا دادوەر ڕەحیم عگێلی، سەرۆكی پێشوتری دەستەی دەستپاكیی عێراق (شەممە 5-2-2022) ڕایگەیاند، مادەی 72 لە بڕگەی دووەمی دەستور دەڵێت، "سەرۆک کۆمار بەردەوام دەبێت لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی تاوەکو دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمان و کۆبوونەوەی، لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارێکی نوێ لەماوەی 30 ڕۆژ لە ڕێکەوتی یەکەم کۆبوونەوەیدا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەقەکە داوا دەکات، "سەرۆک کۆمار بەردەوام بێت لە کارەکانی تا دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان و یەکەم کۆبوونەوە و تا هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ."

 

ئەو دادوەرە جەختیشیکردووەتەوە کە دەستور سەرۆک کۆمار لە پۆستەکەیدا دەهێڵێتەوە تاوەکو سەرۆکی نوێ هەڵدەبژێردرێت، نەک تا کۆتایی هاتنی ئەو 30 ڕۆژەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاری کراوە.

 

زیاتر بخوێنەرەوە: کاندیدێکی سەرۆک کۆمار: ڕەنگە ببمە کاندیدی هاوبەش